فرۆشتنی راستەوخۆشیان هەیە

بە بەشداری 160 کۆمپانیا گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل کرایەوە

964+

رێباز خدر – هەولێر

ئەگەر خواستی کڕینی ئۆتۆمبێلت بەشێوەی راستەوخۆ لە کۆمپانیاکان هەیە و دەخوازیت داشکاندنیشت بۆ کرابێت، بڕۆ ئەو پێشانگا گەورەیەی ئۆتۆمبێل کە لە هەولێر کراوەتەوە ودەتوانیت ئاخر مۆدێل ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەترت دەستبکەوێت.

پێشانگاکە نێودەوڵەتییەو 11 جارە بۆ ئۆتۆمبێل دەکرێتەوە 160 کۆمپانیا لە 12 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان تێداکردوە و ماوەی چوار رۆژیش دەخایەنێت.

هێمن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە 964 ی وت، ئەم پێشانگایە گەورەترین پێشانگایە لەسەر ئاستی عێراقم چونکە 13 بڕاندی جیهانی بەشدارن و چەند براندێکیش ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکەدا.

وتیشی “بەشێک لە کۆمپانیاکان راستەوخۆ لە ناو پێشانگاوە ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشنە هاوڵاتیان و دشکاندنیشیان بە رێژەی 15٪ تاوەکو 25٪ کردووە”.

پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە كەلوپەلی وەرزشی و ل...

پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە كەلوپەلی وەرزشی و لەشجوانی كرایەوە

پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر دەستی پێكرد

پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر دەستی پێكرد

زیاتر لە سێ ملیۆن کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی...

زیاتر لە سێ ملیۆن کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی فرۆشراون