وەزیری دەرەوەی ئێران:

“دانوستانە ئەتۆمییەکان رۆژی هەینی لە عومان بەڕێوەدەچێت”

964+

شۆڕش قادری

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا رۆژی هەینی لە عومان بەڕێوەدەچێت.

کەمێک پێش ئێستا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، “بڕیارە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا کاژمێر 10 بەیانی رۆژی هەینی لە مەسقەت بەڕێوەبچێت”.

دەشڵێت، “سوپاسی برایانی عومان دەکەم کە هەموو شتێکی پێویستیان بۆ ئەو دانیشتنە رێکخستووە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمشەو ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوەشێنرانەوە چونکە ئێران لە لێکتێگەیشتنەکان پاشەکشەی کردووە.

دەقی پەیامەکەی عێراقچی لە خوارەوە؛

“دانوستانە ئەتۆمییەکان رۆژی هەینی لە عومان بەڕێوەدەچێت”

دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەڵوەشێنرایەوە

دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەڵوەشێنرایەوە