سبەی شەو رێگای سەرەکی هەولێر – گوێر دادەخرێت – وێنە؛ شارەوانی هەولێر
کاری تێدا دەکرێت
سبەی شەو رێگای سەرەکی هەولێر – گوێر دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
سبەی شەو رێگای سەرەکی هەولێر – گوێر دادەخرێت و کاری تێدا دەکرێت، شۆفێران ئاگادار بن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەمەبەستی دەستکردن بەهەڵمەتێکی فراوانی چاککردنەوەی هەردوو سایدی رێگای سەرەکی هەولێر- گوێڕ، کاتژمێر 12ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی 6.2.2026 رێگاکە دادەخرێت.
شارەوانی هەولێر هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی تەوابوونی کارکردن لە رێگاکە و کرانەوەی نەکردووە و تەنیا داوا لە شۆفێران دەکات، هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵیان بۆ هاتوچۆکردن و رێگای دیکە بەکاربێنن بۆ ئەوەی کارەکان بەخێرایی جێبەجێ بکرێت و بەزوویی شەقامەکە بەڕووی شوفێران و هاوڵاتیان بکرێتەوە.