چاکبوونەوە هیوابەخشە

لە مانگى رابردوو: 280 حاڵەتى نوێى شێرپەنجە لە نەخۆشخانەى هیوا تۆمار کراون

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا، ئامارى نوێى توشبوون بە شێرپەنجە رادەگەیەنێت و دەڵێت: ئەگەر زوو نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت، شێرپەنجە ئاسانترین جۆرى نەخۆشییە.

یاد نەقشبەندى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا بە 964ـى وت،”تەنیا لە مانگى 1ـى 2026، لە نەخۆشخانەى هیواى شارى سلێمانى، 478 حاڵەتى نوێ تۆمار کراون کە 280 حاڵەتیان نەخۆشى شێرپەنجە بوون و ئەوانى تر ناشێرپەنجەیى بوون بەتایبەت نەخۆشى خوێن”.

دەشڵێت: نەخۆشخانەى هیوا بووەتە هیواى توشبووانى شێرپەنجە، ئەوەى پێمان بکرێت بۆیان دەکەین و بێهیوایان ناکەین.

ئەو پێى وایە، ئەگەر نەخۆشییەکە زوو دەستنیشان بکرێت و لە قۆناغى سەرەتاییدا بێت، شێرپەنجە دەبێتە ئاشانترین جۆرى نەخۆشى و چارەسەر دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بۆ شێرپەنجەی منداڵان نەخۆشخانەی نانەکەڵی خزمەتگوزاری ...

بۆ شێرپەنجەی منداڵان نەخۆشخانەی نانەکەڵی خزمەتگوزاری نوێی کارا کرد