داوای گواستنەوەیان كردووە

ئێران نایەوێت لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ بكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاکسیۆس ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوەی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتۆن کردووە کە بڕیارە هەینی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەکانەوە رایگەیاندووە، “ئێران داوای گۆڕینی شوێنی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتۆن کردووە کە بڕیارە هەینی داهاتوو بەڕێوە بچێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “لایەنی ئێرانی دەیەوێت دانوستانەکان لە ئیستەنبوڵەوە بگوازرێنەوە بۆ عومان، بە تەنیاش لەگەڵ ئەمریکاییەكان گفتوگۆ بكەن”.

هێشتا روون نییە ئێران بۆچی داوایەكی لەو جۆرەی خستووەتەڕوو.

هاوكات لای خۆیەوە کارۆلین لیڤیت، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دانوستان لەگەڵ ئێران بەڕێوەبچێت.

وتیشی، “هێشتا بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سەرۆک ترەمپ هەموو بژارەیەكی لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، لەناویاندا هێزی سەربازی”.

ئێران گفتوگۆ لەسەر تواناكانی بەرگریی خۆی ناكات

ئێران گفتوگۆ لەسەر تواناكانی بەرگریی خۆی ناكات