رێنماییە و لای نووسینگەکانە

گۆڕینی شوێن لە کارتی زانیاری پێنج بەڵگەنامەی دەوێ

964+

ئەحمەد مستەفا

نووسینگەکانی کارتی زانیاری لە سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، ئەو هاوڵاتییانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەگۆڕن، پێویستە پێنج بەڵگەنامە لەگەڵ خۆیان ببەن، کاتێک مامەڵەی گواستنەوە ئەنجام دەدەن.

ئاماژە بەوەش دەكەن بە هیچ جۆرێک پارەی کاش لە کەس وەرناگرن و دەبێت ڤیزا یان ماستەرکار ببەن لەگەڵ خۆتان.

ئەوانیش؛
یەکەم: پشتگیری شوێنی نیشتەجێ بوون (تأيد مختار) لە گەڕەکە نوێیەکەیان و پێویستە پشتگیرییەکەیان نوێ بێت و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرابێت و ھەروەھا مۆر و واژۆی موختارەکەی لەسەربێت.

دووەم: سەردانی نووسینگەی زانیاری گەڕەکە نوێیەکەیان بکەن.

سێیەم؛ بەڵگەنامەی وەک تەسکەرە و جنسیە یاخود کارتی نیشتمانیی سەرۆک خێزان لەگەڵ ھەموو ئەندامانی خێزانی پێ بێت.

چوارەم؛ وێنەی رەنگاوڕەنگی نوێ سێ دانە.

پێنجەم: کارتی بانکی (ڤیزاکارت یان ماستەرکارت)ی پێبێت.

وەک نووسینگەکانی کارتی زانیاری نوسیوویانە، ئەگەر ھاوڵاتییەک کارتی زانیارییەکەی ون کردبێت، دەبێت نووسراو لە بەشی پۆلیسی ونبووەکان بھێنێت.

هەروەها بەبێ کارتی بانکی سەردانی ھیچ یەکێک لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکرێ، لەبەرئەوەی کارەکانیان بۆ رایی ناکرێت و کار بە پارەدانی کاش ناکرێت.

"بۆ دەرهێنانى کارتی زانیاری پێویستە هەڵگری کارتی بانکی بن"

حکومەتی عێراق کارتی زانیاری نەهێشت و تێکەڵی کارتی نیشت...

حکومەتی عێراق کارتی زانیاری نەهێشت و تێکەڵی کارتی نیشتمانی کرد