کەمێکى تر دەگەنا ناوشار
هێزەکانى ئاسایشى سوریا گەیشتنە دەروازەى قامیشلۆ
964+
ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان
کەمێک لەمەوبەر، کاروانى هێزەکانى ئاسایشى سوریا، گەیشتنە دەروازەى شارى قامیشلۆ و بڕیارە لە چوارچێوەى رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق، هێزەکە لە شارى دیمەشق جێگیر بکرێن.
لە چوارچێوەى رێککەوتنەکە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو هێزە کە ژمارەیان لە نێوان 100 بۆ 125 ئەندامى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریایە، لە قامیشلۆ جێگیر بکرێن.
دوێنێ، قۆناغى یەکەمى رێککەوتنەکە جێبەجێکرا و هەمان ژمارەى ئاسایشى سوریا، لە حەسەکە جێگیرکران.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح