بۆ ئەوانەی رەحم بە زەوی دەکەن

لە خورماڵ هەورامیانە “شەوی بەرات” پیرۆز کرا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە ماڵێکی هەورامی لە خورماڵ، سفرەیەکی تایبەت بۆ شەوی بەرات رازاوەتەوە، جۆرەها شیرینی سروشتییەو منداڵانیش لەدەرەوە چاوەڕێی وەرگرتنی دەکەن.

عەبدولمەلیک سەرگەتی، مامۆستایەکی ئایینییە لە مەجلیسی سەر سفرەکە دانیشتووە بە 964 ی وت، پیرۆزییەتی شەوی بەرات لەوەدایە کە دیاری خودایە بۆ پێغەمبەر چونکە لەو شەوەدا پێغەمبەر خەڵاتکراوە، دەشڵێت “خوای گەورە رەحم بەو کەسانە دەکات کە رەحم بە زەوی دەکەن”.

ئاماژە بەوەشدەکات بەداخەوە ئێستا منداڵە چاوگەشەکان لەلایەن هەندێک کەسەوە فیلم و دیمەنی کووشتنیان پیشان دەدرێت، بەڵام ئەوان لەم شەوەدا  شیرینیان پێشکەش دەکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

قوتابخانەیەک بە شێوەیەكی جیاواز شەوی بەراتی بۆ قوتابی...

قوتابخانەیەک بە شێوەیەكی جیاواز شەوی بەراتی بۆ قوتابییەكانی بەڕێوەبرد

"عەتێ خان" یادەوەری 70 ساڵەی شەوانی بەراتی خۆی باسدەکات