سلێمانی

قوتابخانەیەک بە شێوەیەكی جیاواز شەوی بەراتی بۆ قوتابییەكانی بەڕێوەبرد

964+
ئەحمەد محەمەد

جیاواز لە كۆبوونەوەی منداڵان و گەڕان بە گەڕەك و ماڵەكاندا، قوتابخانەیەك لە سلێمانی شەوی بەراتی بە شێوەیەكی جیاواز بۆ قوتابییەكانی رێكخست و خۆشی و شادییان خستە دڵی منداڵان.
مامۆستا تەها ئەولكەریم، بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەڵكەندیی بنەڕەتی، بە 964ی وت، ویستمان بە شێوەیەكی جیاواز شەوەكە رێكبخەین، بۆ ئەوەی قوتابییەكان هەست بەوە بكەن ئێمە وەك مامۆستایان لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ قوتابییەكانمداین”.
وتیشی، رێوڕەسم و كڕینی كەلوپەل و شیرینییەكان هەمووی لە لایەن مامۆستایانی قوتابخانەكەوە ئەنجامدار.
مامۆستا تەها دەڵێت بەرات بۆنەیەكی جوانە لە سلێمانی و هەموو ساڵێك ئەنجام دەدرێ، بەڵام ئەوان ویستیان بە شێوەیەكی جیاواز بە بەشداریی مامۆستا و قوتابییەكانیان ئەنجامی بدەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵانی خورماڵ ئەمشەو لە خۆشیی بەراتدان

منداڵانی خورماڵ ئەمشەو لە خۆشیی بەراتدان