وەزارەتى دارایى بێ دەنگە

موچە دەنگى نییە؛ فەرمانبەرانى عێراق وەریانگرت

964+

وریا فەتاح

مانگێک و دوو رۆژ لە ساڵى نوێ تێپەڕیوە، بەڵام دەنگ و باسى موچە لە گۆڕێ نییە، لە کاتێکدا فەرمانبەرانى عێراق پێنج رۆژ لەمەوبەر، دەستیان بە وەرگرتنى موچە کردووە، وەزارەتى دارایى هەرێمیش بێدەنگى هەڵبژاردووە.

29.12.2025، وەزارەتى دارایى هەرێم، دەستیکرد بە دابەشکردنى موچەى مانگى 10ـى 2025، لەو رۆژەوە دەنگ و باسى موچە نەماوە و وەزارەتى دارایى هەرێمیش نە هیچ دەڵێت و نە وەڵام دەداتەوە.

هەرچەندە، چارەنووسى دوو موچەى ساڵى رابردوو بە نادیارى ماوەتەوە، بەڵام 27.1.2026، وەزارەتى دارایى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لیستى موچەی مانگى یەکى 2026یان ناردووەتە بەغدا و سبەینێ رادەستى فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

رۆژێک دواتر، واتا لە رۆژى پێنجشەممە 29.1.2026، وەزارەتى دارایى عێراق بڵاوى کردەوە، رێکارەکانی وردبینیکردنی داتاکان و تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتى دەستیپێکردووە، مووچە بەتەواوی دابینکراوە و هیچ گرفتێکی دارایی نییە.

تەنانەت وەزارەتى دارایى عێراق بڕیاری دا، رۆژانی هەینی و شەممە (کە پشووی فەرمییە) ببێتە دەوامی فەرمانبەرانی پەیوەندیدار بە بەشەکانی موچە لە وەزارەت، تاوەکو تەمویلی هەموو فەرمانگەکان تەواو بکرێت.

لە هەرێمى کوردستانیش، وەزارەتى دارایى ماوەى شەش رۆژە، هیچ شتێکى بڵاو نەکردووەتەوە و لەبارەى موچە هیچ قسەیەکى نوێى نییە.

موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق زیاتر لە شەش ترلیۆن دین...

موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق زیاتر لە شەش ترلیۆن دینارە