"ئەم کاروانە وابەئاسانی ناوەستێ"

جەمال غەمبار ئەمجارەیان روو لە رۆژئاوا دەکات

964+

دەریا خالید- کۆیە

شاعیرە غەمبارەکەی سلێمانی ئەمجارەیان رووی لە رۆژئاوایە و دەشڵێت، دڵنیام ئەم کاروانەوەی کەوتووەتە رێ وا بە ئاسانی راناوەستێ.

جەمال غەمبار لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە، کۆڕێکی شیعری بۆ خوێندکاران و مامۆستایان سازکرد و بۆ مایکی 964 شیعرێکی تایبەتی بۆ رۆژئاوا خوێندەوە و تی، من ماندوونیم هەرچی بۆ رۆژئاوا بکەین کەمە، یان بۆ ئەو کەسانەی رووەوە خۆر دەڕوانن.

شاعیر بە جۆش و خرۆشەوە شیعرەکانی بۆ خوێندکاران دەخوێندەوە و وتیشی، کاتێک جەماوەر گوێت لێدەگرن زیاتر هانت دەدەن بە دڵەوە بیخوێنیتەوە.

پێداچوونەوە:پەری ساڵح

هونەرمەند میران عەلی دەیویست بچێتە رۆژئاوای کوردستان

هونەرمەند میران عەلی دەیویست بچێتە رۆژئاوای کوردستان