ئاماری نوێ ؛ 160 برینداریش هەیە
زیاتر لە 1200 کەس لە رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە
964+
فەرهاد حەسەن
ئامارێکی نوێ، ژماره‌ی شه‌هید و برینداران و سه‌رپێچیه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقی له رۆژائاوای كوردستان بۆ مانگی رابردوو ئاشکرا دەکات و بەپێی ئامارەکەش ته‌نیا له گەڕەکەکانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س شه‌هیدكراون كه ژن و منداڵیان تێدایه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین – سوریا ئامارەکەی له راپۆرتێكدا بڵاوكردووەته‌وه، تایبەتمەندی داوەتە دوای به‌ئامانجكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له حه‌له‌ب، دواتر كۆبانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژائاوا له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شقه‌وه، له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا.
بەپێی ئامارەکە، له عه‌فرین چوار ژن شه‌هیدكراون، له ته‌بقه گه‌نجێك شه‌هیدكرا و سه‌ری بڕدرا، هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له كاتی ئاواره‌وبونی له ته‌بقه به‌ره‌و عه‌فرین شه‌هیدكراوە، كه‌سێكیش له كاتی ئاواره‌بونی له ره‌ققه شه‌هید كرا، كه كۆی گشتی له سنوری عه‌فرین حه‌وت كه‌س بون.
له ئه‌نجامی تۆپبارانی گه‌ڕه‌كەکانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریاوه، زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س شه‌هیدكراون كه ژن و منداڵیان تێدایه، ناسنامه‌ی 100 له شه‌هیده‌كان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها منداڵێكی ساوا به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی فرمێسكڕێژم له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی یاسین له شاری حه‌له‌ب گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌شی پزیشكی دادوه‌ریش، کە لەناو راپۆرتەکە ئاماژەی پێکراوە. زیاتر له 270 ته‌رم له به‌شی پزیشكی دادوه‌ری له گه‌ڕه‌كی جیب قوبه‌ی شاری حه‌له‌ب ماونه‌ته‌وه، به‌شێك له ته‌رمه‌كانیش له گۆڕستانی نوێی نه‌قاڕین له حه‌له‌ب به‌خاك سپێردراون به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه به بنه‌ماڵه‌كانیان بدرێت هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌یانه‌وه بزانن.
سه‌باره‌ت به كۆبانێش، دوو گه‌نج له‌كاتی هه‌ڵاتنیان له شاری ره‌ققه شه‌هیدكران، هه‌روه‌ها شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك له كاتی هه‌ڵاتنیان له شاری ره‌ققه شه‌هیدكران، له ئه‌نجامی تۆپبارانی سنوری كۆبانی كچێك گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی تۆپبارانی گوندێكی كۆبانی پێنج كه‌س شه‌هیدكران، شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك له كاتی هه‌ڵاتنیان له شاری ره‌ققه شه‌هیدكران، پارێزه‌رێكیش له‌كاتی هه‌ڵاتن له شاری ره‌ققه شه‌هیدكرا، كۆی گشتیش 21 كه‌س بون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین ئەوەشی ئاشكراكردووه، له تەلحاسڵ پارێزه‌رێك له‌كاتی گه‌شتكردن له حه‌له‌به‌وه بۆ زێدی خۆی ده‌ستگیركرا، دواتر ئازاد كرا، دوو ژنیش له كاتی ئاواره‌بوون له ته‌بقه به‌ره‌و حه‌سه‌كه بریندار بوون، جگه له‌وانه‌ش له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب و شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه، له ئه‌نجامی تۆپباران و شه‌ڕ و پێكدادان له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا زیاتر له 150 كه‌س برینداربون كه ژن و منداڵیشیان تێدایه، له ئه‌نجامی تۆپباران له گونده‌كانی سنوری كۆبانی 10 كه‌س برینداربون كه منداڵ و ژنیشیان تێدایه.
رێكخراوەکە دەڵێت، ئەو ژمارانەی بڵاوکراونەتەوە یەکلاکەرەوە نین، ئەویش به‌هۆی سه‌ختی به‌ده‌ستهێنانی ژماردنی ورد دوای تێكچونی دۆخی ئه‌منی و مرۆیی له شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه و هه‌روه‌ها له ته‌بقه و ره‌قه، بۆیه پێده‌چێت ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانییه‌كان زۆر زیاتر بێت.