سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
لە حەسەکە و قامیشلۆ ماوەی 12 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت
964+
فەرهاد حەسەن
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە رۆژئاوای کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی لە دوو شار راگەیاند و دەڵێت ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی دانیشتووانە.
بەپێی بڕیارەکە، سبەینێ دووشەممە 2.2.2026 لە شاری حەسەکە، قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر 6:00 ی بەیانی تاوەکو 6:00 ی ئێوارە دەبێت.
رۆژی سێشەمەەش لە شاری قامیشلۆ، قەدەغەکە لە کاتژمێر 6:00 بەیانی تاوەکو 6:00 ئێوارەیە.
ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە رۆژئاوای کوردستان، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوونی ھاوڵاتیان دەکەنەوە بەم بڕیارە و پابەندبوون بەو رێنماییە دەرچووانە ، هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.