چوونەتە سەر مەزاری شەهیدان لە قامشلۆ

هونەرمەندانی باکوور و باشوور و رۆژهەڵات سەردانی رۆژئاوایان کرد

نوسینەگەی 964 لە رۆژئاوا

ئەمڕۆ بەشێک لە هونەرمەندانی پارچەکانی دیکەی کوردستان سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد و لەوێش سەردانی مەزاری شەهیدانی قامشلۆیان کردووە.

ئەو هونەرمەندانە پێکهاتبوون لە دیار دەرسیم و لوقان سەلیم و ژاڵە و چەند هونەرمەندێکی دیکە کە لەلایەن خەڵکی قامشلۆوە پێشوازی گەرمیان لیکرا.

لەگەڵ گەیشتنی هونەرمەندەکان دوای بەخێرهاتن لەلایەن هونەرمەندی شاری سلێمانی لوقمان سەلیم گۆرانییەک بۆ شەهیدان وترا و بە دروشم و شەهید نامرێ پێشوازییان لێکرا.