بەم زووانە دەینێرێت

کفری 35 تۆن خۆراک و پێداویستی و زیاتر لە 62 ملیۆن دیناری بۆ رۆژئاوا کۆکردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

قایمقامییەتی قەزای کفری کۆتایی بەو کەمپینە هێنا کە لە ژێر ناوی (لە کفرییەوە بۆ ڕۆژئاوا) بۆ هاوکاری رۆژئاوای کوردستان ماوەی چەند رۆژێک بوو سازی کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان قایمقامی قەزای کفری و تیمی سەرپەرشتیاری کەمپینەکە، ئامارەکانی ئەنجامی کەمپینەکە بۆ رای گشتی خرانەڕوو.

بەپێی ئامارەکە، بڕی 35 تۆن خۆراک و پێداویستی جۆراوجۆر و 62 ملیۆن و 50 هەزار دینار کۆکراوەتەوە.

قایمقامییەت دەڵێت، هاوکارییەکان بە رێکاری یاسایی و شەفافیەتی تەواو دەگەیەندرێنە رۆژئاوا و بەسەر خەڵکی لێقەوماو و ئاوارەی ئەوێدا دابەشدەکرێن.

لە چەمچەماڵ داوا دەکرێت خواپێداوەکان بەشداری کەمپینی ...

لە چەمچەماڵ داوا دەکرێت خواپێداوەکان بەشداری کەمپینی هاوکارییەکانی رۆژئاوا بکەن

کەمپینەکان هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە

کەمپینەکان هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە