"رێگە نادەین بکرێتە سیتی"

دانیشتوانی گەرەکی شۆرجە گردبوونەوە دەڵێن “پارچە زەوییەک داگیردەکرێت”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی شۆرجە گردبونەوە لە دژی ئەوەی وەکو خۆیان دەڵێن کەسانی نەناسراو هەوڵدەدەن 40 دۆنم زەوی داگیربکەن و بیکەن بە یەکەی نیشتەجێبون، بەڵام ئەوان لە دژی ئەمە وەستاونەتەوە و چونکە دەڵێن زەوی میرییە با بکرێتە پڕۆژەی خزمەتگوزاری کە لە گەڕەکەکەیان نییە.

پشتیوان عەلی، دمکێک لەو هاوڵاتیانە بە 964 ی وت لە گەڕەکەکەیان کەموکوڕی زۆر لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان وەکو نەخۆشخانە، یاریگا و قوتابخانە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت بیکەنە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ئەوانیش قبوڵی ناکەن.

سەباح محەمەدیش دەڵێت “خاوەنی ئەم زەوییە بەبەڵگەوە پێشتر قەرەبووی وەرگرتووە ئێستاش دەیەوێت بیکاتە پڕۆژە بۆیە رێگری لێدەکەین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

10 رۆژە 100 ماڵی گەڕەکی شۆرجە بێ کارەبان داوای محاویلەیەک...

10 رۆژە 100 ماڵی گەڕەکی شۆرجە بێ کارەبان داوای محاویلەیەکی نوێ دەکەن