دوو قوتابى:

بە داهێنانێک کێشەى کاتى دەرمانخواردنى نەنک و باپیر چارەسەر دەکەن

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

لە پێشبڕكێی قوتابخانەكان بۆ داهێنانی قوتابیان، دوو كچە قوتابی ئامێرێكیان دروست كردووە کە کێشەى کاتى خواردنى دەرمانى نەخۆش بەتایبەت داپیرە و باپیرەکان، چارەسەر دەکەن.
پێشبڕكێیەكە دوێنێ شەممە، بە بەشداریی قوتابخانە حكومی و ئەهلییەكانى شارى سلێمانى بەڕێوەچوو، كە چەندین داهێنانیان تێدا پێشكەش كردووە.
رێژە هەردى و شەوان ئیسماعیل، دوو كچە قوتابی زیرەكن و بەیەكەوە ئامێرێكیان دروستکردووە کە سندوقى دەرمانى زیرەکە و بە ئەپڵیکەیشنێک بە مۆبایلەوە بەستراوە.

وەک ئەوەى ئەو دوو قوتابییە بۆ 964 باسیان کرد، لە رێگەى ئەو ئامێرەوە زەنگى ئاگادارکردنەوە بۆ مۆبایلەکە دەڕوات کە کاتى خوردنى دەرمانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح