چەندین ئۆتۆمبێل تایەیان تەقیوە

تاوەکو ئێستا تاسەکانی رێگای بانی مەقان هەروەکو خۆیەتی و چاک نەکراونەتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

پێش ئەوەی بگەیتە بانی مەقان نزیک بازگەکەی، ماوەیەکە کۆمەڵێک تاسە لەسەر ئەو رێگا گشییە دروستبووە، سنوورەکە سەر بە ئیدارەی ناحیەی قەرەهەنجیرەیە و تاوەکو ئێستاش ئەو تاسانە هەروەکو خۆیەتی و ئەمەش کێشە و گرفتی بۆ زۆربەی شۆفێران دروستکردووە و شایاتحاڵێکیش لە شوێنی ئەو تاسانە قسەی بۆ 964 کردووە کە چەندین شۆفیر تاوەکو ئێستا تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان تەقیوە.

مەعردف مەجید سەرۆکی رێکخروای ئاییندە بۆۆ پاراستنی ژینگە کە دیمەئەکانی تۆمارکردووە دەڵێت، تاسەکان زۆرن و جێگەی مەترسین، لەمماوەی کەمتر لە مانگێکدا چەندین ئۆتۆمبێل تایەیان تەقیوە.

دەشڵێت “هەرچەندە بڕیار وابوو ماوەیەک پێش ئێستە رێگەکە نۆژەنبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچی بۆ نەکراوە”.

رێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان رێکدەخرێنەوە و بەربەستەک...

رێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان رێکدەخرێنەوە و بەربەستەکان لادەبرێن