سبەینێ یەکشەممە

نەوتەکەی بەغدا لە سلێمانی دابەش دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لە هەولێر و دهۆك دابەشكردنی نەوتەکەەی عێراق دەستی پێكرد و بڕیارە سبەینێش، 100 لیتر بۆ هەر خێزانێک لە شاری سلێمانی دابەش بكرێت.

بڕی ئەو نەوتە بە 31 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ شەممە 31.1.2026، سەلام عومەر، بەڕێوەبەری بەشی نەوت لە نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە گەیشتووە بە 964 دەڵێ، نەوتەکەی بەغدا گەیشتووەتە سلێمانی و سبەینێ یەکشەممە 1.2.2026 نەوت لە سەنتەری شار دابەش دەکرێت.

بۆ هەر خێزانێک 100 لیترە و بە نرخی 31 هەزار دینار دابەشدەکرێت و سەرەتاش لە بنكەی یەک دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت.

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

نرخی نەوت کەمێک دابەزی