تەرمەکەی گەیەندرایە بازگەی چەمە لە سنووری هەولێر
هاوڵاتیان بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن دەکەن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن گەیەندرایە بازگەی چەمە لە سنووری پارێزگای هەولێر و هاوڵاتیان بەئاڵای کوردستانەوە و بەدروشمی “شەهید نامرێ” پێشوازیان لێکرد.
پاش چەند خولەکێکی دیکە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن دەبرێتە مزگەوتی سەردار سەعید سۆفی لە شاری هەولێر و سبەی بەڕێدەکرێت بۆ شاری کەرکوک و لە زێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێت.
ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی خۆی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری