ئاسمان تەمە؛
گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر وەستان
964+
وریا فەتاح
بەهۆى بوونى تەمێکى چڕ لە ئاسمانى هەولێر، سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر وەستان.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،”بەهۆى رەوشى کەشوهەوا و بوونى تەمێکى چڕ، بۆ ماوەیەکى نادیار سەرجەم گەستەکانى فڕۆکەخانەکەمان وەستاون”.
ئاشکراشى کرد، گەشتەکان لە کاتژمێر 9:30 خولەکەوە وەستاون و تا ئەو کاتەى کەشە ئاسایى دەبێتەوە، فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، بە داخراوى دەمێنێتەوە.