لە گەرمیان

منداڵێکی 8 ساڵان لە ناو بیرێکی 15 مەتری رزگارکرا

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی ئازادی سەر بە ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان کەوتە ناو بیرێکی ئاوەوە، بەڵام بە سەلامەتی رزگارکرا.

عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی مەیدان بە 964ـی راگەیاند، بیرەکە قوڵییەکەی 15 مەتر بووە و منداڵەکە بەهۆی بێاگاییەوە تێی کەوتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی مەیدان بە هاوکاری گەنجانی گوندەکە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە منداڵەکە بە زوویی و بە سەلامەتی لە بیرەکە دەربهێنن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سێمێل کچێکی تەمەن 14 ساڵ کەوتە ناو بیرێکی ئاو و خنکا

لە سێمێل کچێکی تەمەن 14 ساڵ کەوتە ناو بیرێکی ئاو و خنکا