خه‌ڵكی سۆرانه و له نه‌جه‌ف یه‌كه‌می كۆنگفۆ بوو
+964
ئاسۆ وەرتی ـــ سۆران
یاریزانێکی کوردی دانیشتوونی سۆران، له پاڵه‌وانیه‌تیی عێراق له یاریی كۆنگ فۆ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
محه‌مه‌د ساڵح یاریزانی یاریی كۆنگفۆیه “جاگوار” و خه‌ڵكی سۆرانه، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی كراوه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له شاری نه‌جه‌ف به‌شداریی كرد و توانی پله‌ی یه‌كه‌م له كێشی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
محه‌مه‌د یاریزانی فێرگه‌ی كۆنگفۆ توای جاگواره و له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیكه‌ی فێرگه‌كه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كرد، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا محه‌مه‌د سالح پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و هاوڕێیهكهشی به ناوی پشتیوان مه‌حمود پله‌ی دووه‌می برده‌وه.
محه‌مه‌د ساڵح تەمەنی 17 ساڵه، لە کێشی 80 کیلۆگرام یاریی دەکات، لە پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی نه‌جه‌فدا له یاریزانی شاری سلێمانی “کۆار کامەران”ی برده‌وه.
محه‌مه‌د ساڵح بە تۆڕی 964 وت، “سوپاس بۆ خوا توانیم ئاسێکی بەرز پێشان بدەم، بە ئاڵای کوردستانیشەوە به‌شدارییم كرد، سوپاسی مامۆستا و هاوڕێکانم دەکەم، هاندەرم بوون بۆ بردنەوەی پله‌ی یه‌كه‌م، ئامانجی من ئه‌وه‌یه لە داهاتوودا لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی پاڵەوانیهتییەکان بکەم”.
محه‌مه‌د ماوەی سێ ساڵە لە فێرگەی کۆنگ‌فۆ توای جاگوار مەشق دەکات، به‌شداریی شه‌ش پاڵهوانیهتییهشی كردووه، دوو جار پله‌ی یه‌كه‌می له ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێناوه، جاری یه‌كه‌م له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو له به‌غدا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا