روونكردنه‌وەی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابه‌شكردنی موچەی ئەم مانگە دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، دەستیکردووە بە رێوشوێنه‌كانی دابه‌شكردنی موچەی فەرمانبەران و لە رۆژانی پشووشدا تیمه‌كان بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین كاتدا دابه‌شبكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه، به‌شی ژمێریایی وه‌زاره‌ته‌كه دەستیکردووە بە وردبینی راستەقینەی داتاکانی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی موچە بە شێوەیەکی رێکوپێک.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، موچە بەتەواوی مسۆگەرکراوە و ستافی پەیوەندیدار لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە دابینکردنی بودجەی سەرجەم وه‌زاره‌ته‌كان بۆ خەرجکردن.
ده‌شڵێت، بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە و دوورکەوتنەوە له دواكه‌وتنی موچه، وەزارەت رێنمایی ده‌رکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی هەینی و شەممە دەوامی فەرمی بێت بۆ ستافی پەیوەندیدار.
وەزارەتەکە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و پسپۆڕانیش دەکات کە پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی زانیاری دروست و دڵنیاکەرەوەی خەڵک.