600 هەزار کەس لە دۆخێکی ترسناکدا دەژین
نەبوونی سووتەمەنی مەترسی لەسەر داخستنی نەخۆشخانەی منداڵان لە کۆبانێ دروستکردووە
964+
فەرهاد حەسەن
کۆبانێ بە دۆخێكی ههستیار و ترسناکدا تێدەپەڕیت بە جۆرێک کەمبوونەوەی سووتەمەنی مەترسی لەسەر داخستنی نەخۆشخانەی منداڵانی ئەو شارە دروستکردووە.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای هێرشەکان و گەمارۆدان، دانیشتوانی كۆبانێ و گوندهكان دهوروبهری لە بەرامبەر ئەو ئاستەنگانە هاودەنگی و یەکڕیزییەکی بەرچاویان نیشانداوە، بەڵام لە رووی تەندروستییەوە خەریکە شارەکە دەکەوێتە دۆخێکی ترسناک.
باسی لەوەکردووە، کەرتی تەندروستی بەدەست کەمیی سوتەمەنی گازوایلەوە دەناڵێنێت، ئەوەش راستەوخۆ مەترسی لەسەر کارپێکردنی نەخۆشخانەکان دروست دەکات، مەترسییەکی گەورەی هەیە کە نەخۆشخانەی منداڵانی (ئیکۆر) ناچار بێت دابخرێت و ئۆکسجین بەردەست نەبێت بۆ رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکان.
بەپێی ئامارێکی ئەو ئاژانسە، لەئێستادا نزیکەی 600 هەزار کەس لەژێر ئەو گەمارۆیەدا لەشاری کۆبانێدا دەژین، کە لەلایەن گروپه چهكدارهكانی سهر به دیمهشقهوه بەسەریدا سەپێندراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردایه و دانیشتوانەکەی رووبەڕووی کەمی سوتەمەنی و خۆراک و دەرمان دەبنەوە.