زاخۆ
شوفێرێک گیانی لەدەست دا و سەرنشینەکەشی بە سەختی بریندار بوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لەسەر جادەی ئیبراهیم خەلیلی زاخۆ، نزیک گوندی باکرما، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی کامری لە کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچوو، بەر تایەی دواوەی بارهەڵگرێک کەوت، بەهۆی سەختی رووداوەکەوە شۆفێرەكە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و سەرنشینەکەشی، كە لەگەڵیدا بوو، بە سەختی بریندار بوو.
شایەتحاڵێک کە لە کاتی دروستبوونی رووداوەکە لەوێ بوو بە 964 وت، رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو بوو، ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە دوای بەرکەوتنی بە بارهەڵگرەکە، زۆر بەدوای خۆیدا سوڕایەوە و بەر پایەی شۆستەکەش کەوت، دواتریش شۆفێر و سەرنشینەكەی رەوانەی فریاکەوتنی زاخۆ کران.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964 وت، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە، شۆفێر و سەرنشینەكەی رەوانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراون و زیانێکی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش کەوتووە.
لای خویەوە ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە 964 راگەیاند، تەرمی مردووەکە بۆ پزیشکی داد گواسترایەوە و بریندارەکەش ئێستا لە ژێر چاودێریی چڕدایە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا