وەزیری دەرەوەی ئێران:

“پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەیە و وەڵامی یەکلاکەرەوەمان دەبێ بۆ هەر دەستدرێژییەک”

964+

شۆڕش قادری

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هێزە چەکدارەکانیان پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکەیە و وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێ بۆ هەرجۆرە دەستدرێژییەک.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی هەڕشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “لە شەڕی 12 رۆژەدا وانەی گرنگ فێربووین و توانای ئەوەی پێداوین کە لە ئێستادا بەوپەڕی هێز و خێراییەوە وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە”.

“هێزە چەکدارە ئازاکانمان پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکەیە  بۆ ئەوەی بەخێرایی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بدەنەوە کە بکرێتە سەر خاک و سنوورە ئاسمانی و ئاوییەکانمان”، عێراقچی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بەردەوام پێشوازی لە رێککەوتنێکی ئەتۆمی دادپەروەرانە دەکات و هەرگیز لە هەوڵی ئەوەدا نەبووە دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی.

ئەم پەیامەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران و وتی، ئەگەر رێککەوتن نەکەن، زۆر توندتر لە هێرشەکەی ساڵی رابردوو، هێرشیان دەکەنە سەر.

ئێران: کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان كردووە

ئێران: کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان كردووە