یەکێک لە سیتیەکانی سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونە - وێنە: 964+
کارەباکەیان هەر 24 کاتژمێرییە
پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم سیتییەکان دادەنرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی نوسراوێك، کە 964 لە کارەبای گشتی سلێمانی پشڕاستی کردووەتەوە، پێوەری زیرەک بۆ کارەبای 24 کاتژمێریی سەرجەم ستییەكان دادەنرێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە نوسراوەکە گەیشتووە بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا لە پارێزگاکان.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە رێگەی پەیوەندییەوە لە کارەبای سلێمانی پێگەشتنی نوسراوەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، بڕیار دراوە بە دانان و رێكخستنەوەی جۆری پێوەرەكان بە تایبەتمەندیی پێوەری زیرەك كە میكانیزمەكەی، پڕۆژەی رووناكییە لە سەرجەم یەكە نیشتەجێبوونەكانی هەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی نوسراوەکە، وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەرگرتن پێوەر و بڕی تێچووی وەرگرتنی بە چەند مەرجێك دیاری دەكرێت.
مەرجەكان ئەمانەن:
1- لە بەرچاوگرتنی سروشتی یەكە نیشتەجێبووەكان كە ئایا تەواو كراون یان هێشتا تەواو نەكراون.
2- كۆی گشتیی تێچووی پێوەر بە كڕین و چاككردنی پێوەر دەگرێتەوە.
3- وەبەرهێنەرەكان دەتوانن هەموو یان بەشێك لە تێچووەكە لە بەشدارانی وەربگرن، ئەو پارەیەش راستەوخۆ یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینكردنی پێوەر.
4- ئەولەویەتیی دابینكردنی پێوەر بۆ ئەو شوێنانە دەبێت كە پارە دەدەن، بۆیە پێویستە لەسەر وەبەرهێنەر، پێشوەختە پارەكە بداتە حكوومەت بەمەبەستی تۆماركردن.