وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
سەرجەم تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
964+
دیسکی کوردی
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی ناو شار، سەرجەم تیمەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی پێویستدا نەبێت نەچنە دەرەوە و بۆ هاوکارییش پەیوەندی بکەن بە ژمارە 122.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو چوارشەممە، ئەو هۆشدارییەی بڵاوکردووەتەوە.
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانێکی بەخوڕ پارێزگای سلێمانی بە گشتی و ناو شارەکەی گرتووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی درووستبوونی لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکان.
هەروەها بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئاو بووەتە هۆی لەکارکەوتنی دەیان ئۆتۆمبێل لەناو شاری سلێمانی.
لای خۆیەوە، هەر ئەمشەو هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد، هاوڵاتیان بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.