گەرمیان تێرئاو دەبێت

شەپۆلێکی بارانبارین روو لە کوردستان دەکات

964+

شۆڕش قادری

سبەی شەپۆلێکی بارانبارین روو لە کوردستان دەکات و ئەمجارە زۆرترین باران لە گەرمیان دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە دوای نێوەڕۆی رۆژی چوارشەممەوە 28.1.2026 شەپۆلێکی بارانبارین لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە دەستپێدەکات و پاشان سەرجەم ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.

شەپۆلەکە بەشێوەی بارانی مامناوەند و لە هەندێک ناوچە وەکوو ئیدارەی سەربەخۆ زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بارانی بەلێزمەی کورتخایەن دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

شەپۆلەکە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبەردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی ئەو شەپۆلەی لە ناوچەکانی کوردستان بڵاوکردووە و بەپێی خشتەکە لە گەرمیان  20 بۆ 30 ملم باران دەبارێت.

شەپۆلێکی بارانبارین روو لە کوردستان دەکات

بارانبارین دەستیپێکرد و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن

بارانبارین دەستیپێکرد و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن

بەفر و باران هەر ئەمڕۆی ماوە

بەفر و باران هەر ئەمڕۆی ماوە