پارەی عێراقی
سبەینێ دابەش دەکرێ
نووسەر، هونەرمەند و رۆژنامەنووسانی عێراق هاوکاری ساڵانە وەردەگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەینێ نووسەر، هونەرمەند و رۆژنامەنووسان لە عێراق، ئەوانەی پێناسی سەندیکایان هەیە و دوو ساڵە ئەندامن، هاوکاری دارایی بۆ ساڵی 2025 وەردەگرن بە دوو بڕ، کە بڕەکان 500 هەزار و 700 هەزار دینارە.
وەزیری رۆشنبیری، ئەحمەد فەکاک بەدرانی ئەم ئێوارەیە لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەیدا دەڵێ، سبەی چوارشەممە 28.1.2026، دەستپێکردنی یارمەتییەکانی ساڵی 2025 بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان دەستپێدەکات، ئەمەش دوای دابینکردنی بودجە لەلایەن بانکەکانەوە.
یارمەتییەکە بۆ سێ بەش و بە دوو بڕ رێکخراوە، وەک وەزارەتەکە دەڵێ، بۆ دڵنیابوونە لە وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی وەرگری شایستە بڕەکان دیاری کراوە، بۆ هەر سوودمەندێک لە ئەندامی کارا بڕی 700 هەزار دیناری عێراقی تەرخانکراوە، لەکاتێکدا بۆ ئەندامانی راهێنراو و بەشدار، بڕی 500 هەزار دیناری عێراقی تەرخانکراوە.
هەندێک لە سەندیکاکان ناوی نوێیان زیاد کردووە، ئەمەش پێویستی بە دابەشکردنەوەی ئەو پارەیەی کە لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت دادپەروەری مسۆگەر بکرێت دابەش بکرێ، وەزیر دەشڵێ، ئەو یارمەتییە مافێکی یاساییە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، وەزارەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی بۆ وەرگرانی شایستە بە زووترین کات.