پێنج ئەندامی خێزانێکی گوندی خەراب عەشک گیانیان لەدەستدا

سوپای عەرەبی سوری دەست لە کۆبانێ ناپارێزێ و پێشێلی ئاگربەست دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

گەمارۆدانی شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای عەرەبی سوری بەردەوامە و ئەمڕۆش لە ئەنجامی ئەو هێرش بۆردومانانەی لە دەوروبەی ئەم شارە ئەنجامیان داوە پێنج ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە.

نەورۆز رەشۆ، رۆژنامەوان لەناو شاری کۆبانێوە لە رێگەی پەیامێکی دەنگییەوە بۆ 964 ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ لە رێگەی  هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان پێنج ئەندامی خێزانێک کە بە خێزانی “بوزان” ناسراون لە گوندی خەراب عەشک لە دەوروبەری کۆبانێ گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیشیان بریندارن.

وتیشی “لەوەتەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژکراوەتەوە کۆبانێ و دەوروبەری بەردەوام لەژێر ‌هەڕەشەی داگیرکاری و بۆردوماندایە، بەردەوامیش سوپای سوریا ئاگربەستی شکاندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لە دەوروبەری کۆبانێ  دەنگی تۆپباران بە سەختی بیستراوە بەوهۆیەوە ژمارەیەک لە خێزانی گوندەکانی دەوروبەر لە ترسی تۆپبارانەکە هەوڵداندان بێنە ناو سەنتەری شار و گوندەکانی خانک، خوێدان، مەندگ و باشلوکیش رووبەڕووی  تۆپبارانی ئەو سوپایە بوونەتەوە.

چەند کاتژمێرێک پێس ئێستاش (هەسەدە) رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆکە لە کۆبانێ، گوندەکانی خەراب عەشک و جەلبییە لە باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە رووبەڕووی بۆردومانی چڕبوونەتەوە، ئەمەش دوای چەندین هەوڵ بۆ داگیرکردنیان، هاوکات لەگەڵ سووڕانەوەی چڕی فڕۆکەکانی سیخوڕیی تورکیا بە ئاسمانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم پێشێلکارییانە لە کاتێکدایە کە فەسیلەکانی دیمەشق زیاتر لە 20 جار پێشێلی ئاگربەستیان کردووە، کە مەترسییەکی راستەوخۆ لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات.

هەسەدە هۆشداری لە دووبارە هێرشکردنەسەر کۆبانێ دەدات

هەسەدە هۆشداری لە دووبارە هێرشکردنەسەر کۆبانێ دەدات

کاروانێکى هاوکارى نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگان بۆ کۆب...

کاروانێکى هاوکارى نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگان بۆ کۆبانێ