دوای نەورۆز...
خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە
964+
فەهمی نەبی
وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی نەورۆز، پرۆسەی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا بۆ هەریەکە لە دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە.
بە گوێرەی پشووە راگەیەندراوەکانی حکومەتی هەرێم بێت، پشووی نەورۆز رۆژی 24ی ئادار کۆتایی پێدێت و دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ 8.3.2023، لە مەراسیمی دوانزیەمینی خولی دەرچوونی زانکۆی زاخۆ، ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەی راگەیاند.
ئەو وتەیەی وەزیری خوێندنی باڵا لە کاتێکدایە، لە رۆژی 14.2.2023 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، کردنەوەی پرۆسەی خوێندنی باڵا، بڕیاری لەسەر درابوو.
ماوەی سێ ساڵە لە هەرێمی کوردستان، پرۆسەی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا بۆ هەریەکە لە ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا وەستاوە.