150 هەزارى تێپەڕاند

دۆلار بازاڕى خرۆشاندووە

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

بازاڕ بازاڕى دۆلارە و تا دێت نرخەکەى روولە بەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆش دواى ماوەیەکى زۆر، خانەى چلەکانى جێهێشت و 100 دۆلار لە سەروو 150 هەزارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

کەیفى خۆشناو، وتەبێژى ئەنجومەنى دۆلارفرۆشانى هەولێر بە 964ـى وت،”هەڕەشە و هۆشدارییەکانى ئەمریکا هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەى دۆلار”.
ئەو پێى وایە، جگە لە هەڕەشەکانى ئەمریکا. پێدەچێت حکومەتى داهاتووى عێراق، لە ئەگەرى دابەزینى نرخى نەوت، بەهاى دۆلار بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەى گرفتى بۆ دروست نەبێت لە دابەشکردنى موچە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مانگی رابردوو داهاتی نەوتی نێردراو لە عێراقدا زیاتر لە...

مانگی رابردوو داهاتی نەوتی نێردراو لە عێراقدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە