نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا لە گۆڕانكارییدایە وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ناوەستێت
لە دوێنێوە مسقاڵێک زێڕ 32 هەزارى چووەتەسەر
وریا فەتاح
نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، تەنیا لە دوێنێوە یەک مسقاڵ زێڕ 32 هەزارى چووەتەسەر.
ئەمڕۆ دووشەممە 26.1.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5083 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 149 هەزار و 450 دینار هەژمار کراوە، بەمەش هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە یەک ملیۆن و 77 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 128 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 77 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 923 هەزار دینارە.
دوێنێ نرخى زێڕ لە بازاڕەکان بەم شێوەیە بوو:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 95 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 45 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 895 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.