ناوەستێت

لە دوێنێوە مسقاڵێک زێڕ 32 هەزارى چووەتەسەر

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، تەنیا لە دوێنێوە یەک مسقاڵ زێڕ 32 هەزارى چووەتەسەر.

ئەمڕۆ دووشەممە 26.1.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5083 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 149 هەزار و 450 دینار هەژمار کراوە، بەمەش هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە یەک ملیۆن و 77 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 128 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 77 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 923 هەزار دینارە.

دوێنێ نرخى زێڕ لە بازاڕەکان بەم شێوەیە بوو:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 95 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 45 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 895 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

عەیار 21 بە 948 هەزار دینارە؛ نرخى زێڕ بەردەوامە لەبەرزبو...

عەیار 21 بە 948 هەزار دینارە؛ نرخى زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوە