هەسەدە: گروپە چەکدارەکان تۆپبارانی باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ دەکەن
"تۆپبارانی ناوچەکانی کۆبانێ دەکەن"
هەسەدە: هێرشێکی تری گروپە چەکدارەکانمان تێکشکاند
964+
شۆڕش قادری
هێرشی زەمینی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا بۆ سەر باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ بەردەوامە و هەسەدە دەڵێت، هێرشێکی دیکەیان تێکشکاندووە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە، سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان جارێکی تر پێشێلی ئاگربەستیان کردووە و هێرشی زەمینییان بۆسەر خەراب عەشک لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ دەستپێکردووە، بە تۆپ و چەکی قورس بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەکەن.
ئاماژه بەوشکراوە، ئەو هێرشانە بە پاڵپشتی ئاسمانی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێن.
هەسەدە راشیگەیاندووە، زیاتر لە سێ کاتژمێرە شەڕ و پێکدادان لەو ناوچەیە بەردەوامە و هێرشێکیشیان تێکشکاندووە.