لۆگۆی وەزارەتی دارایی
لە ناو وەزارەتیش هاوكاری كۆدەكرێتەوە
500 ملیۆن دینار لە وەزارەتی داراییەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی 500 ملیۆن دینار پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان دەکات، ئەمەش لەسەر بڕیاری وەزیری داراییە.
وەزارەتەكە ئەمشەو لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.
هەروەها هاتووە، “وەزیری دارایی بڕیاری دا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە شێوەی ئارەزوومەندانە”.