100 دۆلار 148 هەزاری تێپەڕاند
دینار زیاتر دابەزی
964+
شۆڕش قادری
بەهای دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار 148 هەزار دیناری تێپەڕاند.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 25.12.2026، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرامبەر بە تمەنی ئێرانیش، 100 دۆلار بە 14 ملیۆن و 700 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بەنەختیش، 12 ملیۆن و 500 هەزار تمەن دەکات.