"لە هەر شوێنێک زوڵم لە کورد بکرێ، ئێمە لەوێ حازر دەبین"

گەنجانی خۆبەخشی عامودا خۆیان بەستووە و شارەکەیان دەپارێزن

964+

توانا نەقی – عامودا

گەنجانی خۆبەخشی عامودا لە رۆژئاوای کوردستان بەم نیوەشەوە خۆیان بەستووە و تا بەرەبەیان پارێزگاری لە شارەکەیان دەکەن.

ئەو گەنجانە دابەشبوون بەسەر چەند گروپێکدا و لە گەڕەکەکانی عامودا بڵاوەیان پێکراوە، چەند کەسێکیان قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکانی خۆمان دەکەین و لە هەر شوێنێک زوڵم لە کورد بکرێ، ئێمە لەوێ حازر دەبین”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، شەوانە تا کاتژمێر 7ـی بەرەبەیان لە دەرەوە دەمێننەوە و پارێزگاری لە خەڵک و شاری خۆیان دەکەن.

ئەو گەنجانە سوپاسی خەڵکی باشور و هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەن و داواش دەکەن، لەم کاتەدا پشتی یەکتر بگرن و زیاتر لە هەموو کاتێکی تر یەکگرتوو بن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و نوێترین زانیارییەکا...

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و نوێترین زانیارییەکانتان پێدەڵێت

"بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا" هەموو پیاڵەکانی بە ئاڵای کوردستان نەخشاندووە