دوو هاوسەری رانیە؛
“خۆزگە تین و تاقەتمان هەبوایە دەچووین بۆ بەرەکانی جەنگ”
964+
ئەحمەد محەمەد – رانیە
دوو هاوسەری لە رانیە بەیەکەوە کۆمەک و هاوکارییەکانیان گەیاندە کەمپین، دەڵێن “خۆزگە تین و تاقەتمان هەبوایە دەچووین بۆ بەرەکانی جەنگ”.
مامۆستا ئازاد کانیمارانی بە 964ی وت، هەستیان بە بەرپرسیارێتی کردووە بۆ کوردانی رۆژئاوا بۆیە هاتوونەتە کەمپینەکە و کۆمەکی خۆیان گەیاندووە.
وتیشی “هاوکاریکردنی رۆژئاوا زۆر پێویستە، چونکە ئەمڕۆکە رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە و لەوانەیە سبەی هەمان ئەو هەڕەشەیەش رووبەڕووی ئێمە ببێتەوە”.
پەرژین ئیبراهیم هاوسەری ئەو مامۆستایە، دەڵێت “کە دیمەنەکانی رۆژئاوا دەبینم واهەست دەکەم منداڵەکانی ئێمەن لەناو قوڕاو کەوتوون بۆیە ئەرکی هەموو لایەکە هاوکاری ئەو خوشک برایانەمان بکات”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن