چایخانەیەکی رانیە
“بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا” هەموو پیاڵەکانی بە ئاڵای کوردستان نەخشاندووە
964+
ئەحمەد محەمەد – رانیە
لە رانیە، چایخانەیەک هەموو پیاڵەکانی بە ئاڵای کوردستان نەخشاندووە و خاوەنەکەی دەڵێت وەکو کاسبکارێکی چایەچی هەر ئەوەم لەدەستهات بۆ پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستانی بکەم.
چایەچییەکە ناوی ژیار سلێمان عەبدوڵایە بە 964 ی وت، کاتێکی بە رووداوەکانی ناو رۆژئاوای کوردستانی زانیووە، وەکو پشتگیرییەک بۆ خوشک و براکان چەند پیاڵەیەکی بە ئاڵای کوردستان نەخشاند، دواتر کە کڕیارەکانی دەهاتن، دیمەنی پیاڵەکانیان لەلا سەرەنجڕاکێش بوو دەڵێت “بڕیارمدا هەموو پیاڵەکان بە ئاڵای کوردستان بنەخشێنم”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن