خانمە بەتەمەنێکی هەولێر:
“یارمەتیدانی رۆژئاوای کوردستان وەکو نوێژکردن و رۆژووگرتن فەرزە”
964+
رێباز خدر – هەولێر
رازیە رەمەزان، خانمە بەتەمەنێکی هەولێرە، ئەمڕۆ کۆمەکی گەیاندە کەمپینی شارەکەی کە بۆ هاوکاریکردنی رۆژئاوای کوردستان رێکخراوە، بە 964 ی وت، یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان وەکو نوێژکردن و رۆژووگرتن فەرزە.
دەشڵێت “کاتێک لەهەر پارچەیەکی کوردستان رووداوێکمان بەسەردا دێت نابێت خۆمان بێدەنگ بکەین دەبێت هاوکار و هاوخەمیان بین”.
دووپاتیشیدەکاتەوە، ئەگەر تەمەنی رێگەی پێدابا ئەوا ئامادە بوو بچێتە رۆژئاوای کوردستان.