مامۆستایەکی ئاینی لە هەولێر

“چەکدارەکانی دیمەشق فەرمانی خوایان شکاندووە”

964+

رێباز خدر – هەولێر

مامۆستایەکی ئاینی دەڵێ، فەروویەکم هەبوو خۆم پێ گەرم دەکردەوە، هێنام و دامنا تا ببرێ بۆ کوردانی رۆژئاوا، ئەوە بەشداری و قسەی مامۆستای ئاینی دیاری شاری هەولێر، موخلیس کاوانی-یە.

لە پارکی شانەدەری هەولێر. کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆدەکرێتەوە، لەوێ پارە، کەلوپەل خواردن و هەرشتێک بشێت و تازە بێت بۆ کوردانی گەمارۆدرا و ئاوارەبووەکانی ناو قامیشلۆ و حەسەکە لێتان وەردەگرن و بڕیارە لەم رۆژانە پێیان بگەیەنن.

نزیکەی هەفتەیەکە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ناوچە جیاوازەکان پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان پشووی نەداوە، هەر رۆژە و شوێنێکی شارەکە گردبوونەوە و کۆبوونەوەی جەماوەری لێ بەڕێوەدەچێت.

هاوڵاتیان پشتیگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا و خەباتی بێوچانی ئەم پارچەیەی کوردستان دووپات دەکەنەوە، ئەمە و جگە لەوەی کە لە چەندین شوێنی ئەم شارەش ماوەی چەند رۆژێکە کەمپین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکەکان بۆ رۆژئاوا بەردەوامیان هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات