ئیلهام ئەحمەد:

چەسپاندنی ئاگربەست بنەمای جێبەجێکردنی رێککەوتنی 18ی کانوونی دووەمە

964+

وریا فەتاح

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، چەسپاندنی ئاگربەست و ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە کردەوە سەربازییەکان، بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی (18ی کانوونی دووەم)ە، ئەمەش وەک تاکە ڕێگە بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان.

ئیلهام ئەحمەد بۆ میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان، ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرش و شەڕەکانەوە، ئاوارەبوونێکی بەکۆمەڵ لە گوند و شارۆچکەکان روویداوە و خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەیەکی ئارام دەکەن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

زیانەکانی شەڕ:

پەککەوتنی خوێندن: بەهۆی دۆخی جەنگ و سەرمای توندی زستانەوە، پرۆسەی خوێندن لە ناوچەکەدا پەکیکەوتووە.
ژیانی مەدەنی: ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان بە قورسی زیانی پێگەیشتووە و مەترسی لەسەر پاراستنی مەدەنییەکان دروست بووە.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی کردەوە کە دەستپێشخەری و هەوڵە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بەردەوامن و ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە ئامانجیان گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە.

بە وتەی ئیلهام ئەحمەد، جێبەجێکردنی رێککەوتنی 18ی کانوونی دووەم پێویستی بە پابەندبوونی تەواوەتی هەموو لایەک هەیە بە راگرتنی شەڕ، تاوەکو ژیان بۆ باری ئاسایی خۆی بگەڕێتەوە.

ئیلهام ئەحمەد بۆ کوردانی جیهان: چالاکییەکانتان قەڵغان ...

ئیلهام ئەحمەد بۆ کوردانی جیهان: چالاکییەکانتان قەڵغان بوو