بەفر و بەستەڵەکە

رێگاکانی دۆڵەمیران و ئەزمەڕ و شاخی گۆیژە لە سلێمانی داخران

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی بەفر و بەستەڵەکەوە، رێگاکانی دۆڵەمیران و ئەزمەڕ و سەرکەوتن بەرەو شاخی گۆیژە لە سلێمانی داخران.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی رووی لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت کردووە، تیمەکانمان بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی دەستیانکردووە بە بەربەستکردنی شەقامی دۆڵەمیران و ئەزمەڕ و سەرکەوتن بەرەو شاخی گۆیژە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارە لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و شۆفێران، ئەنجامدراوە.

شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات، روو لەو رێگایانە نەکەن و بۆ کاری زۆر پێویست، دەتوانن شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن وەک شەقامی تونێلی پێشرەو.

هاتوچۆی سلێمانی: رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە بەربەست کرا

هاتوچۆی سلێمانی: رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە بەربەست کرا

شارەوانی رێگای شاخی گۆیژە پاکدەکاتەوە و داوا دەكەن هاو...

شارەوانی رێگای شاخی گۆیژە پاکدەکاتەوە و داوا دەكەن هاوڵاتیانیش نەیەن بۆ ناو بەفر