"رەمزی کوردایەتی وخەباتێکی درێژخایەنە"
رۆژنامەنووسێک پرچێکی لەمل کردووە و چووەتەناو خۆپیشاندەران
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئاری عومەری رۆژنامەنووس پرچێكی کردووەتە ملی و وەک رەمزێک بەو پرچەوە بەشداری خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە.
ئاری عومەر قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “ئەم پرچە رەمزی کوردایەتی و بەرخۆدان و خەباتێکی درێژخایەنی نەتەوەکەمانە کە هەمیشە لەسەر سنگ و دڵمان دەبێت”.
لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی پرچ و کەزی بڕاوی شەڕڤانێک بەدەست چەکدارێکی گروپە توندڕەوەکانی سوریا کاردانەوەی گەورەی لە کوردستان و جیهان لێکەوتووەتەوە و بە هەزاران کچ و ژن قژی خۆیان هۆنیەوەتەوە و کردوویانە بە کزی و دژی ئەو رەفتارە نامرۆڤانەیە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری