ئومێد خۆشناو بۆ 964:
“پێویست بکات ماوەی کەمپەینی هاوکاری بۆ رۆژئاوا درێژ دەکەینەوە”
964+
رێباز خدر – هەولێر
کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر پایتەخت بەردەوامە و محافزی شاریش دەڵێت، پێویست بکات ماوەکەی درێژ دەکەینەوە.
دوو رۆژە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان کەمپەین و بانگەوازی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەومای رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، ئەمشەو 23.1.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبەردەم یەکێک لە خێمەکان بە 964ـی وت، “ئەمە ئەرکێکی ئەخلاقی، نیشتمانی، مرۆیی و ئیمانییە و دڵنیاشم هەولێر پێشانگایەتی لەو بوارەدا دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی ئەم کەمپەینە پێنج رۆژە بەڵام ئەگەر پێویست بکات، کەمپەینەکە لە خزمەت رۆژئاوای کوردستاندا دەبێت و بەردەوام دەبن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری