"یەکگرتوویى کورد"
ئاڤان جەمال بۆ رۆژئاوا دڵى پڕ دەبێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانى
ئاڤان جەمال کچە ئەکتەرى کورد لە کاتى باسکردن لە دۆخى رۆژئاوا و بڕینى کەزى کچە شەڕڤانێک، دڵى پڕدەبێت و قسەى بۆ ناکرێت.
ئاڤان جەمال بە 964ـى وت،”ئەوەى لەو دۆخەدا دڵخۆشمان دەکات، یەکگرتوویى کوردە، ئەمە پەیامێکى گەورەیە بۆ دوژمنان و یەکبوونى کوردان دەسەلمێنێ”.
ئەو کە بڕینى کەزى کچە شەڕڤانێک کاریگەرى لەسەر داناوە، هاوشێوەى زۆربەى کچانى کورد کەزى کردووە و دەڵێت: ناتوانن کەزیمان ببرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح