هەولێر
مامۆستایانى ئاینى کۆمەک بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە
964+
رێباز خدر- هەولێر
لەپاڵ وتارە ئاینییەکانیان کە باسکردن و نزاکردن بوو بۆ کوردانى رۆژئاوا، ژمارەیەک مامۆستاى ئاینى هەولێر، کۆمەکیان بردە کەمپیەینى هاوکارى کۆکردنەوە بۆ رۆژئاواى کوردستان.
نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى ئەوقافى هەولێر بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ دواى نوێژى هەینى کە جەختکردنەوەبوو لە پشتگیرى لە کوردانى رۆژئاوا، لەگەڵ 30 مامۆستا و وتارخوێنى هەولێر، هاتین بۆ کەمپەینى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ هەولێر و کۆمەکى مامۆستایانى ئاینیمان هێنا”.
باسى لەوەشکرد، مامۆستایانى ئاینى هەم بە کردار و هەم بە گوفتار، پاڵپشت و هەماهەنگى رۆژئاوان، درێغیان نەکردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح